دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بۆ ٢ ساڵی تر شێروانی لە زیندان دەهێڵێتەوە


ئەمڕۆ چوار شەممە بەکۆی دەنگی هەر پێنج دادوەرەکەی داداگای پێداچوونەی هەرێم جارێکی دیکە ماوەی زیندانیکردنی شێروان شێراوانی بە دوو ساڵ هێڵدرایەو و کەمیان نەکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی دادگای هەولێری پەسەند کردو بەکۆی دەنگی هەر پێنج داداوەرەکە شێراوان شێروانی بە دوو ساڵی تر لە زیندان دەبێت.

دادگەی تاوانی هەولێر، لە ساڵی ٢٠٢١ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی هەریەک لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە یەکی شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا و لە ساڵی ٢٠٢٢سزای سێروان شێروانی کارا بە سێ ساڵ بەڵام دواتر چەندین تۆمەتی درایە پاڵ و سزاکەی بۆ دوو ساڵی دیکە بۆ نوێ کرایەوە.

دانانی ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بەدەر نییە لە هەژموونی پارتی و یەکێتی بەسەر دادگاکەو چۆنێتی دانانیانەوە.



PM:06:31:07/02/2024