بنکەی سەربازی ئەمریکا لە سوریا بۆردوومان دەکرێت

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە" هێرشێکی مووشەکی بنکەیەکی ئەمریکی لە کێڵگەیەکی نەوتدا کردە ئامانج و دەنگی تەقینەوە بیسترا".

بەپێی راگەیەندراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی کە دەکەوێتە ناوچەی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کراوەتە ئامانج.

هاوکات سوپای ئەمریکا تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو زانیاریانەی کە پەیوەندییان بە ئەگەری هێرشکردنە سەر بنکەکەیەوە نەداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبیلێکی لە بەغدای پایتەخت کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبوڵڵا کوژران.


AM:09:51:08/02/2024