گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بەرزکردەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە زیاتر لە ٨٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بر ڕۆژانی ڕابردوو نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەکانی جیهان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت،لە کاتی داخستنی بازاڕدا ٨١ دۆلار و ٦٥ سەنت بوو.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرزبونەوەی تۆمارکردوە و بە ٧٦ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٦ دۆلار و ٢٣ سەنت بوو.

پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی ڕەتکردنەوەی پێشنیازی ئاگربەست لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نرخی نەوت ئاڕستەی بەرە و بەرزبوونەوە بوو.




AM:09:29:10/02/2024