تورکیا سەرقاڵی دامەزراندنی ڕێگایەکی نوێی سەربازییە لە قوڵای هەرێمدا

دەوڵەتی تورکیا لە گوندی کێستەی ناوچەی بەرواری سەرقاڵى دروستکرنی ڕێگەیەکی نوێی سەربازییە. 

بەپێى زانیارییەکانی پەیامنێری (سپی)، لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا لە گوندی کێستەی ناوچەی بەرواری سەر بە پارێزگای دهۆک، بە بەکارهێنانی شۆفڵ و گلێدەر سەرقاڵى دروستکردنی ڕێگایەکی نوێی سەربازییە. 

لای خۆیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە" ئامانجی تورکیا له دامەزراندنی ئەو ڕێگایه گواستنەوەی هاوکارییه سەربازی و لۆجستییەکانه بۆ بنکه سەربازییەکانی له ناوچەکانی هەرێمی کوردستان". 

ئەوەشی خستەڕوو، تورکیا چەندین بنکەی سەربازی لەو ناوچەیەدا دامەزراندووە، هەروەها ڕێگاکانی بۆ سەرجەم ئەو بنکانە درێژکردوەتەوە، هەرچەندە ئەو ناوچانە بە ناڕێک دادەنرێن کە زەوی شاخاوی بەرز و دۆڵی قووڵیان هەیە. 


PM:07:10:11/02/2024