لە کەرکوک دوو برا کوژران

ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکێکی سنووری پارێزگای کەرکوک دوو برا کوژران کە کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی دەروازە دوو برا کوژران کە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە". 

ڕاشیگەیاند" قوربانییەکان تەمەنیان لە نێوان (٢١ بۆ ٢٣) ساڵان دایە و لە لایەن هاوڕێیەکیان کوژراون کە کوردی ڕۆژئاوای کوردستانن". 

تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە ئاشکرا نەکراوە و هێزە ئەمنییەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی زەوی و زار لە کۆمەڵگەی چڕەی سنووری قەزای شێخان، ڕووداوێکی تەقەکردن لە نێوان چەند کەسێکدا ڕوویدا و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندارکرا. 


PM:10:55:11/02/2024