پاسەکەی ڕیال مەدرید لە ئەڵمانیا تووشی ڕووداوێک بوو

رۆژنامەی "بیڵد" ئاشکرایکردووە، پاسەکەی ڕیال مەدرید لە ئەڵمانیا تووشی ڕووداوێک بووە، ئەمڕۆ دووشەممە، پێش ئەوەی سبەی سێشەممە ڕووبەڕووی لایپزیگ ببێتەوە.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، پاسەکەی یانەی ڕیال مەدرید تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە، بەڵام هیچ زیانێکی گەورە نەبووە.

 ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، بەهۆی مانگرتنەکەی فڕۆکەخانەی لایپزیگ، یانەی ڕیال مەدرید ناچار بووە پلانەکانی بگۆڕێت، هەروەها فڕۆکەی تیپەکەش ڕۆژی دووشەممە لە شاری ئێرفۆرت نیشتووەتەوە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاربوو پاسی تیمەکە و پاسێکی دیکە خێراترین ڕێگا بگرنەبەر بۆ لایپزیگ، بەڵام ڕووداوێک ڕوویداوە و هیچ زیانێکی نەبووە.


 باس لەوەش کراوە کە لەسەر ڕێگای خێرای A4 لە نێوان ئێچێلبۆرن و نۆهرا ئۆتۆمبێلێکی سپی تۆیۆتا ئەڤێنسیس لە پاسی یاریزانانی ڕیاڵ مەدریدی داوە .

 ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە زیانی پێ بگات کە بە بڕی 3 هەزار یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، لەکاتێکدا تا ئێستا قەبارەی زیانەکانی پاسی ڕیاڵ ڕوون نییە و دوای وەستانێکی کورت جارێکی تر گەشتەکە دەستی پێکردەوە.

 بڕیارە سبەی سێشەممە یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ لایپزیگ لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ یاری بکات، یاریی گەڕانەوەش لە 6ی ئازار لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.


PM:07:19:12/02/2024