بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەشێک لە ناوچانەکانی هەرێم خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی دەستیپێکردەوە.
کەمێک پێش ئێستا لە هەریەک لە پارێزگای هەڵەبجە و کەلار و رانیە و قەڵادزێ و چەمچەماڵ و کفری و کۆیە خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێکردەوە و دەڵێن" سوورن لەسەر داواکارییەکانیان".
مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی داوای چارەسەركردنی كێشەی مووچە و پلە بەرزكردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژان و جێبەجێكردنی سەرجەم داواكارییەكانیان دەكەن.
ماوەی زیاتر پێنج مانگە مامۆستایانی میلاک و وانەبێژان له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجه و ئیدارهی راپهڕین و گهرمیان بایكۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان كردووه و تا ئێستاش دهرگای بەشێک لە ناوهندهكانی خوێندن نهكراونهتهوه.