به‌رگری شارستانی هه‌ولێر: له‌ ١١ گەڕەک لافاو دروستبووه‌

وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت" تا ئێستا له‌ ١١ گه‌ڕه‌ك و شوێنی هه‌ولێر لافاو دروستبووە و ١٦ ئۆتۆمبێلیشمان لە نێو ئاودا دەركردووە". 

كاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ١١ گەڕەك و شوێنی هەولێر کێشەمان هەبووە و تیمەكانمان بە هانای هاوڵاتییانەوە چوون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٦ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان لە نێو ئاودا دەركراون و هێڵی گەرم دروستكراوە كە هەر هاوڵاتییەك دووچاری گرفت بوو پەیوەندی بكات و تیمەكان بە هانایەوە دەچن.


PM:06:12:15/02/2024