ئیدارەی گەرمیان زیانەکانی لافاوەکە ئاشکرا دەکات

شەپۆلی بارانبارینەکەی دوێنێ شەو، زیانی بە دەیان ماڵ و شوێنی گشتی سنووری ئیدارەی گەرمیان گەیاندووە.

ئەمڕۆ هەینی، چۆمان ئەحمەد، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی کە دوێنێ شەو ئیدارەی گەرمیانی گرتەوە، زیاتر لە ٨٠ ماڵی لە ناو شاری گەرمیان زیانیان بەرکەوتووە، ئەمە جگە لە ژمارەیەک بنکەی تەندروستی، مزگەوت و قوتابخانە.

ئەوەشێ خستەڕوو کە ڕێگەکانی کەلار بۆ کفری و دەربەندیخان زیانیان بەرکەتووە، بەڵام ئەمڕۆ هاتووچۆ لە نێوان ئەو شارانەدا دەستیپێکردووتەوە.

چۆمان ئەحمەد، ڕاشیگەیاند، سەرچاوەکانی کوڵەجۆ، باڵەجۆ، شێخ لەنگەر، قەرەتەپە و جۆگەی ئاودێری کەلاریش بە هۆی لافاوەکەوە تێکچوون.

ئەمڕۆش کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەپۆلی بارانەکە بەردەوامە و لە دوای نیوەڕۆوە دەستپێدەکاتەوە.


PM:03:16:16/02/2024