١٣ ساڵ بەسەر خۆپشاندەکانی ١٧ی شوبات تێدەپەرێت و تا ئێستادا بکوژانی خۆپشاندەران نەدراونەتە دادگا

دوای تێپەڕبوونی ١٣ ساڵ بەسەر خۆپشاندەکانی ١٧ی شوبات کە بەهۆیەوە دە هاوڵاتی شەهیدبوون و سەدان کەسی دیکە لە خۆپشاندەران و ‌هێزە ئەمنییەکان برینداربوون،  تا ئێستا بکوژانی خۆپشاندەران نەدراونەتە دادگا.
 
دە ساڵ لەمەوبەر و ڕێکەوت لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، کە هاوکات بوو لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی بەهاری عەرەبیی، خەڵکی شاری سلێمانی، بە مەبەستی دژایەتیکردنی گەندەڵی و داواکردنی خزمەتگوزارییەکان و فەراهەمکردنی ئازادیی و ژیانێکی باشتر لە بەردەرکی سەرا خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان کرد، کە دواتر لە شار و شارۆچکەکانی دیکە درێژەی پێدرا و ماوەی ٦٢ لە  ڕۆژ بەردەوام بوو، کە تیایدا چەندان شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

خۆپیشاندانی یەکەم رۆژی کە ١٧ ی شوباتی ٢٠١١ لە سلێمانی کاتێک گرژی تێکەوت کە خۆپیشاندەران ئێوارەی هەمان رۆژ بەرەو شەقامی سالم بەڕێکەوتن و لەکاتی تێپەڕبوونیان بەبەردەمی لقی چوار پارتیدا گرژی تێکەوت و بەهۆیەوە گەنجێكی تەمەن ١٥ ساڵ بەناوی ڕێژوان عەلی شەهید بوو، هەروەها چەندان خۆپیشاندەری تر برینداربوون.

لە ڕۆژانی دوای ١٧ی شوباتدا، خۆپیشاندانەکان زۆربەی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، کە لە ماوەی زیاتر لە ٦٢ ڕۆژ لە سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی سەربە سلێمانی، و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجەو کۆیە بەردەوام بوو، سەرئەنجام ١٠ گەنج شەهیدبوون و سەدان کەسی دیکەش لە هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون و دوای زیاتر لە دوو مانگیش خۆپیشاندانەکان بە بەکارهێنانی هێز لەو ناوچانە کۆتاییان پیهێنرا.
 
لە دوای تێپەڕبوونی ١٣ ساڵ بەسەر خۆپشاندەکانی ١٧ی شوبات تا ئێستادا بکوژانی خۆپشاندەران نەدراونەتە دادگا.

خۆپیشاندانی ١٧ ی شوباتی ٢٠١١ سەرەتا خۆپیشاندانێکی خۆرسک بوو لەلایەن ژمارەیەک گەنجی ناڕازییەوە رێکخرا، رۆژانی دواتریش رۆشنبیرە هەرە دیارەکانی کوردستان بەشداریان کرد، هاوکات هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەتی گۆڕانیش خۆیان کرد بە خاوەنی خۆپیشاندانەکە، سەرەتای خۆپیشاندان دڵە راوکێ و ترسێکی زۆری لەلای دەسەڵاتدارانی کوردستان دروستکرد، بەلآم لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتی یەکێتی و پارتی هێزەکانی خۆیان کۆکردەوەو پیلان دانرا تا سەرکوتبکرێت.


PM:12:56:17/02/2024