مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریاندا گردبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ بەردەم ده‌باشان دوابخه‌ن و دەڵێن" سبه‌ینێ له شاره‌كانی خۆمان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بین".
مامۆستایانی ناڕازی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زور و سه‌یدسادق، ئەمڕۆ شەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه" دوای بڕیاری ئەنجامدانی خۆپیشاندان بەرەو دەباشان، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا کە ریکلام و خرۆشی ئێوە بینرا، بەشێك لە پەیام و پێداگرییمان لەسەر مافەکانمان گەیشتە دەسەڵات، به‌ڵام چوونی ئێمه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاماده‌نه‌بوونی كاربه‌ده‌سته كاریگه‌ره‌كانی ده‌باشان و پێمانوایه، پێویسته ئه‌و كارته گرنگه بهێڵینه‌وه و دوای بخه‌ین بۆ كاتێكی گونجاوتر".
دەشڵێن" له‌سه‌ر داوای زۆربه‌ی دڵسۆزان، وه‌ك هه‌موو یه‌كشه‌ممه‌كانی تر، سبه‌ی به گوڕوتینه‌وه له مه‌یدانی شه‌ره‌ف له شاره‌كانی خۆمان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دەبین".