"ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت"

وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم رایدەگەیەنێت" ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام دەبێت". 

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی (ماوە بۆدرێژکراوەی) کوردستان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە" پشكی هەرێم بەپێی ئەو رێككەوتنەی پێشتر كراوە رەوانە ناكرێت و بابەتی ئینفاقی فیعلی دادپەروەری تێدا نییە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە بەردەوام دەبێت و بەمنزیکانەش هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان دەستپێدەکاتەوە و تورکیاش ئامادەیی خۆی لەوبارەیەوە دەربڕیوە. 

لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دڵشاد شەهاب ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیار کۆتایی لەسەر سکاڵاکە بدات، دەتوانێت بۆ کۆتایی مانگی پێنجی ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام بدات.


AM:12:01:19/02/2024