کاروانێکی تری هاوکاری سەربازی دەگاتە رۆژئاوای کوردستان


سەرباری ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی پاشەکەشەی هێزەکانی ئەمەریکاوە لە رۆژئاوای کوردستان کە لە چەند میدیایەکی ئەمەریکی بەم دواییانە بڵاوکرایەوە، بەڵام چالاکییەکانی ئەمەریکییەکان پێچەوانەی ئەو زانیاریانەیە، لەم چەند رۆژەدا کاروانێکی تری هاوکاری سەربازی گەیشتە رۆژئاوای کوردستان.

 ڕوانەگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە سەرچاوەیەکی سەربەخۆی هەواڵە بڵاویکردەوە" هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دوێنێ ١٨ ی شوبار کاروانێکی دیکەی چەک و تەقەمەنییان گەیاندە بنکەی سەربازیی خرابە جیر لە نزیک شارۆچکەی رمێلان لە باکووری حەسەکە".

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە کاروانە چەک و تەقەمنییەکە ١٧ بارهەڵگربووەو لە دەروازەی سنووری وەلید لە باکووری عێراقەوە رەوانەی بنکەی سەربازیی خرابە جیر کراوە.

 "هێزەکانی ئەمریکا دوێنێ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری پڕ لە چەک و کەرەستەی سەربازیی دیکەیان گواستووەتەوە بۆ بنکەی خرابە جیر، هەروەها 30 بارهەڵگر لە کەرەستەی سەربازی و تانکەری سوتەمەنییان گەیاندووەتە ئەو بنکەیە".( روانگەی سوری ئاماژەی بۆ کردووە).



PM:01:10:19/02/2024