نێچیرڤان بارزانی: جێبه‌جێنه‌كردنی سیستمی فیدراڵی سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی عێراقه

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" جێبه‌جێنه‌كردنی فیدراڵی سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی عێراقه، و هەروەها پەیوەندی ئێمە لەگەڵ ئێران کۆنە و ناتوانین پشتگوێی بخەین، ئێران دراوسێیەکی سەرەکییە و ئاڵوگۆڕێکی بازرگانی پتەومان لەگەڵ یەک هەیە".

نێچیرڤان نارزانی، سەرۆکی هەرێم ( ماوە بۆ درێژکراوە) لە دیدارێکدا بۆ كه‌ناڵی (الحدپ)ی عه‌ره‌بی ڕایگەیاند" بەداخەوە ئەو مووشەکبارانکردنەی هەولێر کارێک نەبوو لە دراوسییەکی باش بوەشێتەوە، لە ڕابردووشدا گومانی لەوجۆرە هەبووە، هاتوونەتە لامان، سەرجەم ئەو شوێنانەی ئەوان گومانیان لێی بووە، بینیویانە و بۆیان دەرکەوتووە، کە هیچ بارەگایەک نییە، هۆکاری ئەم هێرشەش دەبێت بەڕاستی لە دەزگا هەواڵگرییەکانیان بکۆڵنەوە".

دەربارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و پەیوەندی هەرێم و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی وتی" هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو چاکسازی و دروستکردنی عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو دەڕوات، بەڵام بەداخەوە پشتیوانی لێناکرێت، ئێمە وەک کورد تەواوی پستیوانی خۆمانی بۆ دووپات دەکەینەوە و هەمیشەش پشتیوانی بوین".

وتیشی" ویستی سەرۆک وەزیرانە کێشەکان چارەسەربن، بەڵام بارودۆخی عێراق و دەستەوردان ڕێگرە لە هەندێک لەو هەنگاوانە، بەجۆرێک لە جۆرەکان تۆمەتی ناڕەوا ئاراستەی هەرێم دەکەن".

سەرۆکی هەرێم ڕوونیشیکردەوە، ئێمە لە دوای ٢٠٠٣وە سیستمێکی ئیتیحادیمان دانا، ئەوکات بە هێزی پێشمەرگەش پشتیوانیمان لە یەکگرتنەوەی عێراق کرد، بەڵام لە ئێستادا دۆخەکە گۆڕاوە، تەنانەت نازانین عێراق چۆن مامەڵەمان لەگەڵ دەکات، بابەتەکە لە شێوازی مەمەڵەکەدا نییە، نەڵکو لەو دیدگایەوەیە کە دەیەوێت مامەڵە لەگەڵ کورد بکات.

بارزانی دەڵێت' ئەو تۆمەتانەی لە بەغداوە بەرامبەر هەرێم هەیە لە دوورن لە ڕاستیەوە ئێمە داوای جیابوونەوە ناکەین، بەڵکو مافەکانمان دەوێت، ئەو راپرسییەش کرا بێهیوایی ئێمەبوو لە بەغدا، ئەوکاتیش داوای مافەکانمان دەکرد، بەڵام بەغدا مەبەستی نییە ئەو مافانە بەتەواوی بدات".

دەربارەی پرسی نەوت سەرۆکی هەرێم رایگەیاند" ئەو کاتەی بڕیاری هەناردەی نەوتی هەرێممان دا، لە بێئومێدیمان لە بەغدا و کەمکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمەوە بوو، دەنا نەوتمان لە تورکیاوە دەنارد و سۆمۆ لەوێ بوو، هەموو جۆرە چاودێرییەکی کردووە و ئاگادار بوون، تەنانەت داوامان لێکردووە چاودێری کارەکان بکات، ئێمە هەموو شتێکمان لەوکاتەوە بە ڕوونی داوە بە بەغدا".


PM:09:04:21/02/2024