وەزارەتی ناوخۆی عێراق هێزێکی پاسەوانی سنور رەوانەی ناحیەی شیلادزێ دەکات

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت" هێزێکی ئەمنی رەوانەی سنوری هاوبەشی عێراق و تورکیا کران لە ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی". 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" بە سەرپەرشتی فەرماندەی هێزەکانی سنور، هێزێکی لیوای یەکی سنور رەوانەی خالی سفری سنوری نێوان عێراق و تورکیا کراون لە ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئامانجی رەوانەکردنی ئەو هێزە بە مەبەستى پاراستنى سنوورى عێراقە لەگەڵ سنوری هاوبەشی وڵاتانی دراوسێ". 

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە بنکە سەربازییەکە کەلوپەلى سەربازى نوێ و پێشکەوتوو بنیاد دەنرێت، تا پارێزگارى لە سنوورى وڵات بکەن و روووبەڕووى حاڵەتە گومانلێکراوەکان و بەرەنگاربوونەوەی لە یاسا دەرچوەکان ببنەوە. 


AM:10:25:23/02/2024