وێنە.. لە کەرکووک دوو مێرمنداڵ لە گۆمێکدا دەخینکێن

دوو مێرمنداڵی کوردی تەمەنی ١٣ ساڵان لە گوندی حەساری گەورەی سەر بە کەرکووک لە گۆمێکدا خنکان.

سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی بە ( سپی ) راگەیاندووە" ئێوارەی رۆژی هەیینی لە گوندی حەساری گەورەی سەر بە کەرکووک، دوو مێرمنداڵی کورد کە هەردووکیان تەمەنیان ١٣ ساڵانە، لە گۆماوێکدا خنکاون". 
 
بە پێی زانیارییەکان منداڵەکان نزیکەی ٢٠ خولەک لەئاوەکەدا ماونەتەوە دواتر خەڵکی خێرخواز بەهانایانەوە چوون و تەرمەکانیان دەرهێناون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوە ئەم دوو مێرمنداڵە تەمەن ١٣ ساڵانە ناوەکانیان داریان قاسم و ئەیمەن هەڵکەوتە. 
 
گۆماوەکە بەهۆی ئاوی باراناو لە نزیک گوندەکەیان دروست بووە. 
 


PM:08:09:23/02/2024