بافڵ تاڵەبانی بەشداری پرسەی بارزانی دەکات

سبەی وەفدێکی باڵای یەکێتی بەشداری لە پرسەی خوشکی بارزانی دەکات.

سەرچاوەیەک لە یەکێتی بە (سپی) راگەیاندووە" سبەینێ شەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ وەفدێکی باڵای یەکێتی بە سرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی بەشداری لە پرسەی بارزانی دەکات".
 
هەروەها یەکێتی بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکی بارزانی پرسەنامەیەکیشی ئاراستە کردوون.

دەقی پرسەنامەکە...
 
‎بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان 

‎بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا) خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان بە جەنابتان، بنەماڵە بەڕێزەكەتان و ئازیزانی خوالێخۆشبوو دەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین.

‎لەخوای گەورە داواکارین ئەمە دواناخۆشی و خەمتان بێت،  كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە ئێوە و هەموولایەك ببەخشێت.
‎ 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە دوای هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی عێراق و دوای ئەوەی کە وەفدێکی پارتی سەردانی سلێمانی کردووە و لەگەڵ یەکێتی کۆبووەوە تا رادەیەک پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی بەرەو باشی دەروات.



PM:08:55:23/02/2024