سەرۆکی بۆردی دیاریکردنی وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" وتاری رۆژانی هەینی دیاریدەکەین و پێویستە مامۆستایان پێوەی پابەندبن".
د.بەشیر حەداد، سەرۆکی بۆردی دیاریکردنی وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند" دوو بابەت بۆ وتاری هەینی مامۆستایانی ئاینی دیاریدەکرێت و پێویستە مامۆستایانی ئاینی پێوەی پابەندبن".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە بۆردێک لەوەزارەتی ئەوقافەوە سەرپەرشتی وتاری هەینی دەکات و بەراوێژ لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی دوو بابەت دیاریدەکرێت ئەمەش بەمەبەستی رێکخستی وتاری هەینییە و هەر مامۆستایەک پێوەی پابەند نەبێت وەزارەتی ئەوقاف لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکات.
راشیگەیاند" هەر بابەتێک لەهەر پارێزگا و ناوچەیەک هەبوو هەنوکەیی بوو مامۆستای ئاینی دەتوانێت لەپەراوێزی وتارە سەرەکیەکەی ئاماژەی پێبکات".