زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی (٦١٨) ملیار دینارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە". 

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە میدیای نزیکی پارتی ڕاگەیاندووە"
 ناردنی (٦١٨) ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی یاسای گشتی بودجەی فیدراڵی هەمواردەکرێتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە لیژنەی دارایی لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە، لە رۆژانی داهاتووشدا لیژنەیەکی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەردانی هەولێر دەکات. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەفتەیە یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو رەشنووسی هەمواری یاسای گشتی بودجەی عێراق کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ئامادەکراوە ڕەوانەی  پەرلەمان دەکرێت.


PM:02:05:24/02/2024