جارێکی تر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەکەونە بەر هێرشی چەندان مووشەک

ئەمشەو شەممە ٢٥ ی شوبات لە سوریا جارێکی تر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا کەوتنە بەر هێرشی چەندان مووشەکی هێزە میلیشیاکانی سەر بە ئێران و دەنگی چەندان تەقینەوە بیستران.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە سەرچاوەیەکی سەربەخۆی هەواڵە لە سوریا ئەمشەو شەممە بڵاویکردەوە" گروپەکانی سەر بە ئێران بە چەندان مووشەک گەورەترین بنکەی ئەمریکییان لە سوریا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کردە ئامانج، ئەم بۆردومانە هاوکات بوو لەگەڵ ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لەو بنکەیە".

روانگەی سوری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هاوکات لەگەڵ هێرشە مووشەکیەکەدا دەنگی چەندان تەقینەوە دەبیستران، بەهۆی مووشەکە بەرگریەکانی ئەمەریکا کە هەوڵی پووچەڵکردنەوەی مووشەکی میلیشیا هێرشبەرەکانی دەدا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و مادیەکانەوە نەزانراوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ چاودێری کرد کە، لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا بنکە ئەمریکییەکان لە ناو خاکی سوریادا رووبەڕووی ١٢٠ هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان بۆتەوە، کە بەم شێوەیەیە:

— ٣٥ هێرش لەسەر بنکەی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر.

— ١٦ هێرش بۆ سەر بنکەی ئەلشەدادی لە لادێکانی حەسەکە.

—٣٣ هێرش بۆ سەر بنەمای وێستگەی غازی کۆنیکۆ.

— ١٧ هێرش بۆ سەر بنکەی خراب ئەلجیر لە رومیلان.

- ١٣ هێرش بۆ سەر بنکەی ئەلتەنەف.

— ٢ هێڕش بۆ سەر بنکەی تەل بەیدار لە لادێکانی حەسەکە.

- ٢ هێڕش بۆ سەر بنکەی ئەمریکی لە ڕوبەربا لە لادێکانی شاری ئەلمالیکیە.

— ١ هێرش لەسەر بنکەی قەسرەک لە لادێکانی حەسەکە.

— ١ هێرش لەسەر بنکەی ئیسراحەتخانەی ئەلوەزیر لە لادێی حەسەکە.



AM:12:26:25/02/2024