لەسەر رێگای کەلقر – خانەقین لە پێکدادانی دوو ئۆتۆبیل هەشت کەس بریندار بوون و، گواسترانەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار.
پێش نیوەڕۆی یەک شەمە ٢٥ ی شوبات لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا کۆرۆلا و بیئێم دەبولیودا ) شۆفێر و پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری بیئێم دەبلیوەکە برینداربوون، لە ئۆتۆمبیلە کرۆلاکەش شۆفێری و سەرنشینێکی برینداربوون.
بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.