وەزارەتی دارایی: پارەی نەختینە لەبەردەستدایە بۆ دابەشکردنی مووچە

وەزارەتی دارایی عێراق سەرسوڕمانی خۆی رادەگەیەنێت بەرامبەر ئەو دەنگوباسانەی باس لە نەبوونی نەختینە دەکەن و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو زانیاریانە راستنین. 

وەزارەتی دارایی عێراق لە رونکردنەوەیەکی دەڵێن " سەرمان سوڕماوە لە بانگەشەی بەشێک لە کەسایەتییە سیاسیەکان، سەبارەت بە نەبونی پارەی نەختینەیی پێویست بۆ دەستبەرکردنی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت".
 
" ئەو پلانە داراییەی لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا ئامادەکراون بۆ گشت خەرجییەکان، بریتین لە گرتنەبەری چەند رێکار و ڕێوشوێنێک، لەگەڵ ئەوەی لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە (٦)ی ساڵی هەموارکراوی (٢٠١٩) و یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە (١٣)ی ساڵی (٢٠٢٣) و جێبەجێکردنی گەنجینەی یەکگرتودا هاتوە، بە تەواوکردنی خشتەی بودجەی ساڵانی (٢٠٢٤و ٢٠٢٥)دا و پێشکەشکردنی بە ئەنجومەنی وەزیران بۆئەوەی پەسەندبکرێت، بەوەش موچەی فەرمانبەران، تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و موچەی خانەنشینان بەبێ دواکەوتن مسۆگەر دەکرێت. ( لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە).
 
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە " وەزارەتی دارایی  ئەو پلانە چاکسازی دارایی و ئابورییەی حکومەت پەیڕەوی کردوە، بوەتەهۆی زیادبونی گەشەی ئابوری، هەروەها سەرچاوەیەکی گرنگی بۆ وڵاتەکە بەدەستهێنا لە رێگەی زیادکردنی پرۆژەکانی گەشەپێدان و وەبەرهێنان و هەمەچەشنکردنی داهات و کەمکردنەوەی پشت بەستن بە داهاتی نەوت وەک تاکە سەرچاوەی بودجە و زیادکردنی داهاتی نانەوتی".



PM:05:11:25/02/2024