وەزیری دارایی عێراق: تا هەرێم لیستی مووچەی نەنێرێت مووچەی ئەم مانگە نادرێت

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دوو شەممە وەزیری دارایی عێراق، تەیف سامی لەگەڵ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەو وەزیرە چەند قسەیەکی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە کردووەو لە میانەی ئەو کۆبوونەوەیەدا وتوویەتی " تا هەرێم لیستی مووچەی نەنێرێت مووچەی ئەم مانگە نادرێت"

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ٢٦ ی شوبات لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە بە ئامادەبوونی تەیف سامی وەزیری دارایی عێڕاق سازکراوە، ئەو وەزیرە لە بارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیەوە، رایگەیاندووە"  بڕیاری دادگای فیدراڵی لە بە نیشتمانیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بڕیارێکە لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندایە".

تەیف سامی وەزیری دارایی رایگەیاندووە" دەبێت هەرێم لیستی مووچە بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق تا ئەو لیستەیە نەنێردرێت، ئەوا پارە بۆ مووچە خەرجناکرێت".

هەر لە میانەی قسەکانیدا وەزیری دارایی وتوویەتی " مووچەی مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەلیکترۆنیی دەبێت ".

لە پرسیارێکی پەرلەمانتارانی کوردا، کە چۆن لەماوەی دوو مانگدا کارتی ئەلکترۆنی بۆ وەرگرتنی مووچە دەکرێت" وەزیری جەختی کردۆتەوە کە دەبێت ئەوە پەلەی تیابکرێت و ئەنجام بدرێت".

هەروەها داوای لە حکومەتی هەرێم و پەرلەمنتارانی کورد کردووە کە هاوکاریان بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە.





PM:01:02:26/02/2024