دوای سزای زیندانی... بەرشەلۆنە شەقێک لە دانی ئەلڤێس دەدات

 یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی زەربەیەکی لە دانی ئەلڤێسی کاپتنی پێشووی یانەکەی دا، دوای ئەوەی دادگا بڕیاریدا بۆ ماوەی 4 ساڵ و نیو زیندانی بکرێت لە دۆسیەیەکی دەستدرێژی سێکسیدا.

 چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دادگایەک بڕیاریدا بە زیندانیکردنی ئەلڤێس دوای ئەوەی سەلمێندرا کە لە یانەیەکی شەوانەدا دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێک.

 هەرچەندە هێشتا بڕیارەکە تانەیان لێدەدرێت، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە نازناوی "ئەفسانە"ی لە یانەکەی لە ئەلڤێس لابرد، نازناوێک کە 102 یاریزانی تۆپی پێ کە درێسی بلاوگرانایان لەبەرکردووە، لە دوای دامەزراندنیەوە لە 29ی تشرینی دووەمی 1899 بەدەستی هێناوە.


 جۆردی ئەلبا و سێرجیۆ بوسکێتس و جیرارد پیکێ دوایین کەس بوون کە پەیوەندییان بەم لیستە کرد کە خوان گامپەری دامەزرێنەری یانەی بەرشەلۆنە سەرۆکایەتی دەکات.

 
 دانی ئەلڤێس پلەی یاریزانێکی ئەفسانەیی تۆپی پێی بەرشەلۆنەی بەدەستهێنا دوای 408 یاری کە بە بەرگریکردن لە درێسی بلاوگرانا لە ماوەی هەشت وەرز و نیودا.

 لەگەڵ بەرشەلۆنە، ئەلڤێس سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ و سێ جامی سوپەری ئیسپانیا و سێ جامی جیهانی یانەکان و شەش نازناوی خول و چوار جامی شا و چوار جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا.


AM:11:17:27/02/2024