بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئێران هاتوچۆی گەشتیاری بۆ ئەو وڵاتە رادەگیرێت

بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆماوەی دوو ڕۆژ هاتووچۆی گەشتیاری بۆ ئەو وڵاتە رادەگیرێت.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتژمێر (١٢:٠٠)ی ئەمشەوەوە هاتووچۆی گەشتیاری بۆ ئەو وڵاتە رادەگیرێت تا ٢ی ئازار کاتژمێر (٧:٠٠)ی بەیانی". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاتوچۆی بازرگانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئاساییە و راناگیرێت.

بڕیارە سبەینێ هەینی هەڵبژاردنی (١٢)یەمین خولی پەرلەمان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەبچێت کە ١٥ هەزار و ٢٠٠ کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی (٢٩٠) کورسی پەرلەمان دەکەن.


PM:03:01:29/02/2024