هە-پە-گە: ٣٧ سەربازی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا کوژراون

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" ٣٧ سەربازی تورکیا کە یەکێکیان فەرماندەیە بە پلەی سەرپەل کوژراون و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی گیراوە". 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ٣٧ سەربازی دەوڵەتی تورکیا کە یەکێکیان فەرماندە بە پلەی سەرپەل بووە کوژراون و دەستیشگیراوە بە سەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و ئەوەشی ماوەتەوە لەناوبراوە".

هەروەها لای خۆشیەوە گەریلا تی ڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی لە زاپ بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت" گەریلاکانی هەپەگە دەچنە ناو سەنگەرەکان و شاخەکە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ دەکەن". 

ڕاشیگەیاندووە" ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیان کە ١٧ی شوبات کاتژمێر (١٢:٥٠) لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بەڕێوەچوو".


PM:03:36:29/02/2024