پۆگبا سزایەکی قورس درا

بە فەرمی پۆل پۆگبا بۆ ماوەی 4 ساڵ یاری تۆپی پێی لێ قەدەغە کرا دوای ئەوەی لە پشکنینی مادەی هۆشبەر دەرنەچوو.

 پۆگبا تا ئێستا بڕیاری وازهێنانی لە تۆپی پێ بە فەرمی نەداوەو بەنیازە تانە لە بڕیارەکەی ئەمڕۆی بدات،
 

لە بەیاننامەیەکی فەرمی پۆڵ پۆگبا دوای بڕیاری سڕکردنی دەڵێت" پێم وایە حوکمەکە نادروستە".

 وتیشی "هەست بە دڵتەنگی و شۆک دەکەم چونکە هەموو ئەو شتانەی لە ژیانی تۆپی پێمدا بنیاتم ناوە نزیکە لە کۆتایی، من بە ئاگاداری و بە مەبەست هیچ تەواوکەرێکم نەخواردووە کە ڕێساکانی دژە ماددە هۆشبەرەکان پێشێل بکات.

لەکۆتایدا دەڵێت:" لە ئەنجامی ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا، تانە لەم بابەتە دەدەم لە دادگای ناوبژیوانی تایبەت بر وەرزش.


PM:06:18:29/02/2024