سلێمانی.. تەرمی گەنجێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە
ئەمرۆ هەینی ١ ی ئازار تەرمی گەنجێک لە گەڕەکی بەختیاری بە هەڵواسراوی کە پەتێک لە ملیدایەو خنکاوە، دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان گەنجەکە تەمەنی ٢٣ ساڵە و کوردە.
کاری گەنجەکە کارمەند بووە لە چێشتخانەی دەنیز.
ئەو گەنجە کوردی تەلەعفەرەو لە سلێمانی لەو چێشتخانەیە کاریکردووە، خۆکوشتنەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندیەکی سۆزداری و نامەکانی لە مۆبایلەکەیدا هێما بۆ حاڵەتەکەی دەکەن کە دەست هێزە ئەمنییەکان کەوتووە.
AM:10:53:01/03/2024