لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ بەغداد دارایی هەرێم بڕیاریدا

لە نوسراوێکدا دارایی هەرێم داوا دەکات لە ماوەی (٢٤) کاتژمێرد لیستی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتەكانەوە ئامادە بكرێت بۆ ناردنی بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم کە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان کراوە، تێیدا داوا دەکات" تا سبەی ئێوارە لیستی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ ئامادە بكەن". 

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە لیستەکە بە زمانی عەرەبی و لەسەر (سی دی) بیدەنە وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ ئەوەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت.

دەقی نوسراوەکەی دارایی هەرێم بەمجۆرەیە:


PM:08:45:01/03/2024