وەزارەتی دارایی مووچەی خانەنشینی کرێکاران دابەش دەکات

سبەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەولێر مووچەی خانەنشنی کرێکاران دابەش دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا  رایگەیاند" بەڕێوەبەرایەتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/ھەولێر، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی ناوخۆی ھەرێم دەکاتەوە، سبەینێ یەکشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەم مەبەستە کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی ھەردوو مووچەی مانگی (١) و (٢)ی ٢٠٢.



AM:10:33:02/03/2024