وادەی دابەشکردنى مووچەى مانگى شوبات ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بڕیارە لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیەدا دابەشکردنى مووچەی مانگی شوبات دەستپێبکات". 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتى دارایی هەرێم، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا بە میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاندووە" سبەینێ لیستى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانەى بەغداد دەکرێت کە وردەکاری و ناو و ناونیشانى پلەى وەزیفى و بڕى مووچەى تایبەت و تەنانەت رۆژى دامەزراندنیشیان لە خۆدەگرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکارى ناردنى ئەم وردەکارییانەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ بەغداد بۆئەوەیە کە هیچ بیانویەک نەمێنێت لە بەغدادەوە تا مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم و بڕى (٦١٨) ملیار دینارەکە نەنێرن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگى داهاتوەوە هەر وەزارەتێک هەژمارى بانکى بۆ فەرمانبەرەکانى لە بانکە رێپێدراوەکانى عێراق کردبێتەوە دەتوانێت راستەوخۆ موچەى فەرمانبەرەکانى وەربگرێت.

دەشڵێت" لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیەوە دواى ئەوەى لیستەکە گەیشتە دەست وەزارەتى دارایی عێراق و پارەکەى خستەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی هەرێم، دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ مانگى شوبات دەستپێدەکات". 


PM:03:15:02/03/2024