بانکی ناوەندی عێراق جێگرەوەی دۆلار دابین دەکات بۆ مامەڵەکردن

 
بانکی ناوەندیی عێراق بۆ دەرچوون لە هەژموونی دۆلار، چەند دراوێکی تری نێودەوڵەتی دابین دەکات بۆ  بازرگانان مامەڵەی پێوە بکەن.

بانکی ناوەندی ئاشکرایکرد، دراوەکانی یۆرۆی ئەوروپی و، یوانی چینی و، لیرەی تورکی و،  درهەمی ئیماڕاتی و، روپیەی هیندییان، وەک جێگرەوەیەک لە بری دۆلار بۆ بازرگانان دابین کردووە تامەمەڵەی پێوەبکەن. 

بانکەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەو دراوانە بە مەبەستی پارەدار کردنی بازرگانان دابین کراون، بۆنمونە کاتێک بازرگانێک هەوڵی کڕینی شمەکی چینی دەدات، دەبێت دیناری عێراقی بدات بە بانکێکی عێراقی پاشان لە رێگەی ئەو بانکەوە یوانی چینی دەدرێت بەو کۆمپانیا چینیەی ئەو بازرگانە شمەکی لێ دەکڕێت.

هەرچەندە عێراق ئەم هەنگاوە دەنێت، بەڵام داهاتی نیشتمانی عێراق کە بەشی هەرەزۆری لە رێگای نەوتەوەیە بە دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و لە ژێر کۆنترۆڵی خەزێنەی فیدراڵی ئەمەریکادایە.





PM:09:20:02/03/2024