سزا قورسەکەی بێلینگهام چەند یارییە؟

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، جود بێلینگهام  هەڕەشەی لەدەست دانی (2-4) یاری لێدەکرێت بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ناوبژیوان مانزانۆ  دوێنێ لە یاری ڤالێنسیا لە لالیگا،ئەمەش بەپێی مادەی (127) لەیاساکانی لیژنەی کێبڕکێکانی خولەکە.

  یانەی ڕیال مەدرید تانەیەک تۆمار دەکات، هەرچەندە چانسی سەرکەوتنی زۆر کەمە، ئەمەش بە مانای ئامادەنەبوونی دێت، لانیکەم بەرامبەر سێلتاڤیگۆ و  ئۆساسۆنا.


بە قسەی رۆژنامەکان  بێلینگهام بە ناوبژیوان جیل مانزانۆی وتووە: تۆپەکە گۆڵ بوو نەفرەتیی تۆپەکە لە هەوادایە، ئەمە چ جەهەنەمێکە.  
دواتر بێلینگهام  کارتی سووری لە لایەن ناوبژیوانەوە پێدرا.


PM:01:01:03/03/2024