لە سنووری شاری سەقز کۆڵبەرێک کوژرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری تیکاب کە باوکی سێ منداڵە، لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری شاری سەقز، بە تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری مێشاو سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە کۆڵبەرێک بە ناوی عەلی زەرغامی تەمەن ٥٢ ساڵ کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆڵبەرەی کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و پاش ئەوەی کە لاقی پێکراوە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

عەلی زەرغامی، خەڵکی گوندی ساریباغی سەر بە شاری تیکاب و دانیشتووی شاری سەقز بووە، هەروەها خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.


PM:07:14:03/03/2024