ژمارەیەک لە کونسوڵخانەی وڵاتان پشتگیری لە راگەیاندنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک لە کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەولێر و بەغداد پێشتگیری لە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دەکەن و داوا لە هێزە سیاسییەكان دەكەن كە پابەندی وادەی هەڵبژاردن بن. 

کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە پەیامێکی لەبارەی دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێشوازی لە راگەیاندنەکەی نێچیرڤان بارزانی دەکەین بۆ دیاریکردنی رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردن زۆر گرنگە بۆ دەربڕینی دەنگی خەڵکی هەرێم و داهاتووی هەرێمەکە". 

هەروەها هەریەک لە کونسوڵخانەی وڵاتانی فەرەنسا، ئیتاڵیا و هۆڵەنداش لە هەرێم لە پەیامێکدا پیشتگیری لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەن و پشتیوانی خۆیان بۆ سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە دووپاتدەکەنەوە. 


PM:08:10:03/03/2024