مەسعود بارزانی هەڵوێستی خۆی لەسەر کۆتای پێکهاتەکان راگەیاند

ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ لە دیداری نێوان سەرۆکی پارتی و باڵیۆزی ئوسترالیا باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان کرا، کە بڕیارە لە ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

مەسعودبارزانی سەرۆکی پارتی لەمبارەوە رایگەیاند" بەڕێوەچوونی پرۆسەی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بەبێ بەشداریی سەرجەم پێکهاتەکان سه‌خته‌". وئاماژەی بەوەشدا کە هەڵوەشاندنەوەی کۆتای پێکهاتەکان لێدانە لە پرسی هاوبەشێتی و پێکەوەژیان و لەبەر توندیی کێبڕکێکان له‌ هه‌ڵبژاردندا، رەنگە بەبێ بوونی کۆتاپێكهاته‌كان نەتوانن نوێنەرایەتیی خۆیان لە پەرلەمانی کوردستان دەستبخەن.

وتیشێ" کە هەرێمی کوردستان بەردەوام پێداگیریی لەسەر پێکەوەژیان کردووە، بەوپێیەی یەکێکە لەو بنەما سەرەکییانەی کە بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسیی لە هەرێمەکەدا لەسەری بونیات نراوە."

مەسعود بارزانی دەشڵێت" پێکهاتەکان بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی کوردستان و، لەبەر توندیی کێبڕکێکان رەنگە بەبێ بوونی کۆتا نەتوانن نوێنەرایەتیی خۆیان لە پەرلەمانی کوردستان دەست بخەن".



PM:03:42:04/03/2024