تا ئێستا لیستی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم نەنێردراوە

لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا رەوانەی بەغدا نەکراوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی درایی هەرێم بە ( سپی ) راگەیاند" تا ئێستا لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا رەوانەی بەغدا نەکراوە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە بڕیارە بەم زوانە لیستەکە رەوانە بکرێت.

ئەو سەرچاوەی وەزارەتی دارای هەرێم ئەوەشی خستەڕوو" لیستی مووچەی هێزە ئەمنیەکان نەنێردراوە و دواتر ئەو پارەیە لە ( میزانی مراجعە) دەدرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی هەینی ١ی ئادار وەزارەتی دارایی هەرێم '' سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی پابەند كرد بە ئامادەكردنی لیستی مووچەخۆران بە زمانی عەرەبی لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا بۆ ئەوەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت''.

دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤، تایبەت بە شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ مانگەکانی داهاتوو دەبێت هەر مووچەخۆرێکی هەرێم هەژماری تایبەت بەخۆی لە بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراق هەبێت بۆ ئەوەی مووچەکەی وەربگرێت.

 لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم لە مانگەکانی ڕابردوودا هەوڵیداوە مووچەخۆرانی لە ڕێگەی بانکە ئەهلییەکانی هەرێمەوە ژمارەی بانکی دروستبکەن و بچنە ناو پرۆژەی "هەژماری من."



PM:08:41:05/03/2024