لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند کە لیستی مووجەخۆران و فەرانمانبەرانی هەرێمی رەوانەی بەغدا کرا.

کەمێک لەمەوبەر لە راگەیئەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند"  بەواژۆی بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا".       
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی هەینی ١ی ئادار وەزارەتی دارایی هەرێم '' سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی پابەند كرد بە ئامادەكردنی لیستی مووچەخۆران بە زمانی عەرەبی لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا بۆ ئەوەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت''.

دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤، تایبەت بە شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ مانگەکانی داهاتوو دەبێت هەر مووچەخۆرێکی هەرێم هەژماری تایبەت بەخۆی لە بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراق هەبێت بۆ ئەوەی مووچەکەی وەربگرێت.

 لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم لە مانگەکانی ڕابردوودا هەوڵیداوە مووچەخۆرانی لە ڕێگەی بانکە ئەهلییەکانی هەرێمەوە ژمارەی بانکی دروستبکەن و بچنە ناو پرۆژەی "هەژماری من."


PM:03:41:06/03/2024