"بارزانی له‌گەڵ ئەمریکییەکان تاوتوێی هه‌نارده‌ی نه‌وت و قه‌واره‌ی هه‌رێمی کردووە"

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ مەسرور بارزانی دوای سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە گەیشتەوە هەولێر.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری هەرێم، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای سەردانێکی فەرمی بۆ ئەمەریکا گەڕایەوە هەولێر کە لە میانی سەردانەکەی بۆ واشنتی پایتەختی ئەو وڵاتە، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی، کۆنگرێس، وەزارەتی دەرەوە، پنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینە کۆبووەوە". 

ئاماژە بەوەشکراوە، بارزانی لە کۆبوونەوە و دیدارەکانیدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستوری هەرێم و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەمەریکا تاوتوێ کرووە. 


PM:02:16:07/03/2024