مه‌سرور بارزانی: پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانی ئافره‌تان ده‌كه‌م

بەیانی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان بڵاوکردەوە و دەڵێت" پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانی ئافره‌تان ده‌كه‌م".

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، لە پەیامێکیدا بڵاویکردەوە" بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە سەرفیرازیان بۆ دەخوازم، هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانیان و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەم لە پێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست". 

ڕاشیگەیاندووە" لەم بۆنەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکومڕانی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانی رەگەزی دووپات دەکاتەوە". 


AM:09:21:08/03/2024