کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتیەکەی گەڕەکی راپەرینی سلێمانی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" تۆمەتباری رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیرکراوە". 

دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانیان، لە ماوەی کەمتر لە پێنج کاتژمێر، پاش بەدواداچوونی وورد تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە". 

ئاماژە بەوەشکراوە، دواتر بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.


AM:11:53:08/03/2024