ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.
هەفتەی ڕابردووش بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١ ملیار و ٦٤ ملیۆن و ٤٤٧ هەزار و ٨٤١ دۆلاری فرۆشتووە کە فرۆشی حەواڵەی دەرەکی ٩٦٣ ملیۆن و ٨٢٧ هەزار و ٨٤١ دۆلار بووە و ١٠٠ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشراوە.