ئەردۆغان کاتی وازهێنانی لە سیاسەت راگەیاند

سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان رایگەیاند"، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دوایین هەڵبژاردن دەبێت بۆی و جارێکی دیکەش خۆی بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کاندید ناکاتەوە".

لە وتارێکدا کە لەبەردەم دامەزراوەی گەنجانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان رایگەیاند" بەبێ وەستان کاردەکەم، بەبێ هەناسەدان رادەکەم، چونکە بۆ من ئەمە کۆتاییە و کۆتا هەڵبژاردنی منە".

لە بارەی ئەم وتارەی ئەردۆگان چاودێران بۆ ئەوەی دەگەێڕنەوە، لە کۆتایی ئەم ویلایەتەی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی تەمەنی ئەردۆغان دەبێتە ٨٠ ساڵان، جگە لەوەش بەپێی دەستوور ناتوانێت جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە.

رۆژی ٣١ ی ئازار هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا ئەنجامدەدرێت و کێبەرکێی بە‌هێز لە نێوان ئاک پارتی و جەهەپەی ئۆپۆزسیۆنادا روودەدات.



PM:11:45:09/03/2024