نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز دەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤  دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە دوێنێ  شەممە بەیانی بەرز بووەوە. 

پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراوەوە لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە راگەیاند:

نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینارە، پێنج شەممە بەیانی ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.

نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٢ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

نرخی ١٠٠ پاوەن بە  ١٨٩ هەزارو ١٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ: 

نرخی ١٠٠دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٠٠ لیریە.

نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٥٦٤ دینارە.



AM:10:29:10/03/2024