وەزیری دارایی عێراق داوای وردبینی تری لە لیستی مووچەخۆراندا کردووە

ئەمڕۆ یەک شەممە جارێکی تر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دواکەوت و تەیف سامی داوای وردبینی زیاتری لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمدا دەکات.

هەرچەندە لێدوانی بەرپرسانی کورد لە بەغداو میدیاکان لە رۆژانی رابردوودا رایانگەیاند کە سەرەتای هەفتە تەیف سامی واژوو لەسەر خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ( سپی ) جارێکی تر تەیفو سامی وەزیری دارایی داوای وردبینی تری لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمدا کردووە.

سبەی دوو شەممە یەکلایی دەبێتەوە کە ئایا وەزیری دارایی عێراق واژوو لەسەر خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران دەدات، یان زیاتر دوادەکەوێت. 

سبەی ١١ ی ئازارەوە تا ئێستا مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجنەکراوە، هاوکات ساڵی رابردوو ٢٠٢٣ مووچەخۆرانی هەرێم، مووچەی سێ مانگی فەوتاوە.



PM:03:21:10/03/2024