وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی بەشێک لە مووچەخۆرانی نارد

وەزارەتی دارایی عێراق بەشێکی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی عێراق ١٣٠ ملیار دیناری خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

پارەکە تایبەتە بە مووچەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی.

ئەمە یەکەمجارە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە جیا بنیرێت.

پێشتریش نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندبوو وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەران ، خانەنشینان، تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی بە جیا دەنێرێت.


PM:02:26:11/03/2024