کوردێک دوای ٣٢ ساڵ زیندانیکردن لە سێدارەدرا

لە بەندیخانەی ئیلامی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەندکراوێکی کورد دوای ٣٢ ساڵ لە زیندانیکردنی لە سێدارەدرا.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند" ئەمڕۆ سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی موعین سەلاح‌ وەرزی، خەڵکی گوندی حەوت چشمەی شاری ئاودانان لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێکرا". 

رێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە" ئەو بەندکراوە ساڵی ٢٦٩١ی کوردی (١٩٩٢ی زاینی) بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی براکەی دەستگیرکرابوو ودواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو". 


PM:06:45:11/03/2024