دارایی هەرێم لەبارەی راگەیاندنی لیستی مووچە کۆدەبێتەوە

یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ سێشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم كۆدەبێتەوە و لیستی مووچەی فەرمانبەران تاوێ دەکات". 

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم (ماوە بۆدرێژکراوە) رایگەیاند" ٩٢٠ ملیارمان بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستە، تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ٥٦٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە و بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات نزیكەی ٣٦٠ ملیار دینار كورتهێنانمان هەیە". 

وتیشی" سبەینێ وەزارەتی دارایی هەرێم كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی راگەیاندنی لیستی مووچە دەكات". 

ڕاشیگەیاند" لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی بریارەكانی دادگای فیدراڵی و كردنەوەی هەژماری بانكی دەكرێت". 


PM:10:42:11/03/2024