بەغداد نزیکەی ٥٦٨ ملیار دیناری خستەسەر هەژماری بانکی دارایی هەرێم

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بەغداد نزیکەی ٥٦٨ ملیار دیناری خستە سەر حسابی وەزارەتی دارایی ھەرێم". 

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسنوک ڕایگەیاند" بەغداد بە چوار لیست نزیکەی ٥٦٨ ملیار دیناری خستە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم". 

ڕوونیشیکردەوە، لیستی یەکەم مووچەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازی بووە، لیستی دووەم خاوەن پێداویستی تایبەت و لیستی سێیەم کەسوکاری شەھید و ئەنفالکراوان، لیستی چوارەم ٣٧ وەزارت و دەستە و سەرۆکایەتیەکان و ئەنجومەنی دادوەری بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیستی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش نەنێردراوە کە ٣٠٠ ملیار دینارە و پێویستە هەرێم لە داهاتی ناوخۆ دابینیبکات.


PM:11:10:11/03/2024