کەمێک پێش ئێستا دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری ئەندامی کوردی دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر پشکی پارتی، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو بڕیارانەی ئەم دواییە دژی هەرێمی کوردستان دەرکراون، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی دادگاکە ڕاگەیاند.
دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری ئەندامی دادگای فیدراڵی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو ڕایگەیاند" نزیكهی سێ ساڵه وهكو دادوهر له دادگای باڵای فیدڕاڵی كار دهكهم، پسپۆڕیهكهم بریتیه له دهسهڵاتی دادوهری له سیستمی فیدڕاڵیدا، بهپێی ماددهی ١ی ساڵی ٢٠٢١ی ههمواركراوی تایبهت به دادگای فیدڕاڵیش وهك نوێنهری ههرێمی كوردستان بهشداریم كردووە".
وتیشی" هەرێمی کوردستان تاکە هەرێمە کە لە چوارچێوەی دەستوور دانی پێدانراوە و رۆڵی هەبوو لە نووسینەوەی دەستوور، بەڵام نەمتوانی لە دادگەی فیدراڵی، بەرگری لە مافەکانی هەرێمی کوردستان بکەم".
ڕاشیگەیاند" ناتوانم چیتر له دادگای فیدڕاڵی بهردهوام بم و ئهندامێتی خۆم له دادگاكه دهكشێنمهوه، چونکە نەمتوانى بە ئامانجەکانم بگەم".
ئەوەشی خستەڕوو، بریارهكانی ئەم دوایەی دادگای فیدراڵی، بهرهو گۆڕانكاری و ههموار له دهستور دهڕۆن، بۆیه دهستور بههای خۆی لهدهستداوە.
هۆکاری سەرەکی دەستلەکارکێشانەوەی ئەو دادوەرە کوردە وەک ئاماژەی بۆ کرد، لەم سێ خاڵەدا کۆدەبێتەوە:
دادوەر عەبدولرەحمان سلێمان دەڵێت، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە بڕیاری داوە خۆی لە ئەندامێتیی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بكشێنێتەوە:
1. لەمیانی ئەنجامدانی کارەکەم و بەدواداچوونم تێبینیم کرد، مەیلێک لە بڕیارەکانی یەک لە دوا یەکەکانی دادگا هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ بنەماکانی سیستەمی بڕیاردانی مەرکەزی و دوورکەوتنەوە لە بنەماکانی سیستەمی فیدراڵی.
٢. دادگا دەستوورییەکان لە هەموو سیستمە سیاسییەکاندا کە سیستەمی فیدراڵی دەگرنەبەر بۆ دەستەبەرکردنی پاراستن و چەسپاندنی ئەم سیستەمە، بۆ پاراستنی هاوسەنگی نێوان دەسەڵاتی فیدراڵی و دەسەڵاتی پارێزگا یان هەرێمەکان، هەروەها بۆ ئەوەی هەر ئاستێکی حکومەت لە دەسەڵاتەکانی ئاستەکەی تر تێپەڕێنێت. ناونانی دادگای فیدراڵی لە بنەڕەتدا بە ئاماژەدان بە سیستەمی فیدراڵی هات کە بە ڕوونی لەلایەن دەستوورەوە لە چەند مادەیەکدا پەسەند کراوە. دادگای دەستووری لە هەر وڵاتێکدا کار بۆ پاراستنی دەسەڵاتی هەرێم و پارێزگاکان دەکات، بەڵام ئەوەی تێبینیم کرد پێچەوانەکەی بوو.
٣. دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ ـی عێراق بە یەکێک لەو دەستوورانە دادەنرێت کە رێگەی بە یاسادانەری دەستوور یان دامەزرێنەرانی داوە بتوانن هەمواری بکەنەوە بە مەبەستی پاراستنی بنەما دەستوورییە ڕێککەوتووەکان و مافی هەموو لایەن و پێکهاتەکان، بەڵام ئەوەی لە ئاراستە و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی و لێکدانەوەکانیدا بۆ بڕگەکانی دەستوور لە زۆربەی سکاڵاکاندا تێبینیم کرد، پێچەوانەکەی بوو.